ده‌ستپێكردن » 2010 » 5 » 23 » كردنه‌وه‌ی هه‌ژمای نایاب له Paypal
|
كردنه‌وه‌ی هه‌ژمای نایاب له Paypal |
پایپاڵ تاكوو ئێستا به سه‌ركه‌وتووترین بانكی ئه‌لیكترۆنی ئه‌ژمێردرێ بۆ سوك و ئاسانی له مامه‌ڵه‌كردنداو خێرایی گۆاستنه‌وه‌ی پاره وه‌هه‌روه‌ها هه‌موو كۆمپانیا جیهانێكان باوه‌ڕ و متمانه‌یان پێی هه‌یه بۆیه گه‌ر له بواری بازرگانی ئه‌لیكترۆنی كار بكه‌یت و بته‌وێ قازانج له ئینته‌رنێته‌وه وه‌ربگری ئه‌وه به بێ هه‌ژماری پایپاڵ ناتوانی كاره‌كانت ئه‌نجام بده‌یت . پایپاڵ بانكێكی ئه‌لیكترۆنیه ئه‌توانی پاره‌كانت هه‌ڵگری تیادا و مامه‌ڵه‌یان پێوه بكه‌یت وه‌هه‌روه‌ها شتومه‌كی پێ بكڕی ، ته‌نها ناونیشان بۆ هه‌ژماری بانكه‌كه‌ت كه پایپاڵه ئه‌و ئیمێله‌یه كه خۆت پێ تۆمار كرد واتا گه‌ر ویستت پاره بنێری بۆ كه‌سێك یان پاره وه‌رگری له كه‌سێك ته‌نها ئیمێلی پایپاڵه‌كه‌ی پێ بده‌و هیچی تر. به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه بزانین كه پایپاڵ كار له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێكدا ناكات وه‌هه‌ر وه‌ها له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندی نیه بۆیه پێویسته كه به‌ناوی وڵاتێكی تره‌وه خۆمان تۆمار بكه‌ین، ئێمه وڵاتی ده‌نیمارك داده‌نێین ، یان ئێوه ده‌توانن هه‌ر وڵاتێكی تر به‌كار بێنن. سه‌ره‌تا بۆ خۆ تۆمار كردن سایتی پایپاڵ بكه‌وه https://www.paypal.com/ دواتر كلیك له سه‌ر signup بكه بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ژمارێكی نوێ
دواتر ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت كه وڵات و زمان و جۆری هه‌ژماره‌كه‌ت دیاری بكه‌یت، ئێمه وڵاتی دانیمارك هه‌ڵده‌بژێرین و زمانی ئینگلیزی وكرته له‌سه‌ر جۆری هه‌ژماری نایاب premium ئه‌كه‌ین
دواتر زانیاری ته‌واو ده‌نوسین وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه
دواتر ئه‌م په‌ڕه‌یه‌مان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵیت كه هه‌ژماره‌كه تۆمار بوو به‌ڵام داوای فیزاكارت و شتی تر ده‌كات ئێمه هیچی به‌كار ناهێنین و كرته له سه‌ر myaccount ده‌كه‌ین
دوای كرته كردن هه‌ژماره‌كه ده‌كرێته‌وه و بالانسه‌كه‌ت ده‌بینی خاڵیه و هیچی تیا نیه
ئێستا ئه‌توانی له كۆمپانیاكانی ptc یان ptp خۆت تۆماربكه‌یت و ئیمێلی پایپاڵه‌كه‌تیان پێ بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی قازانجه‌كانت بۆ بنێرن بۆ حیسابه‌كه‌ت
ته‌واو بوو
|
سه‌ردانێكان: 1544 |
هه‌ڵسه‌نگاندن: 4.1/8 |
|
|